ئادار 24, 2023 21:18 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی عێراق بە نیازە پرۆژە یاسای بودجە بخاتە دەنگدانەوە

لەدوای تێپەڕاندنی پرۆژەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان، گۆڕانکاری لە پرۆژە یاسای بودجەش دەکرێت و دەخرێتە دەنگدانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، تێبینیان لەسەر چەند بڕگەیەکی پرۆژە یاسای بودجە هەیە و لەدوای تێپەڕاندنی پرۆژەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان، گۆڕانکاری لە  پرۆژە یاسای بودجەش دەکرێت و دەخرێتە دەنگدانەوە.

«عارف حەمامی» ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە: بە گشتی پرۆژە یاسای بودجە کێشەیەکی ئەوتۆی تێدا نییە، بەڵام تێبینیمان لەسەر چەند بڕگەیەکی هەیە، لە دوای خوێندنەوەی یەکەم، گۆڕانکاریان تێدا دەکرێت و دەخرێتە دەنگدانەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکلاکردنەوەی پرۆژە یاسای بودجە دەکەوێتە دوای پەسەندکردنی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق، بۆیە پێویستە پەلە بکرێت و سبەینێ شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلایی بکرێتەوە.

سەرپەیڤ