May 06, 2023 17:38 Asia/Tehran
  • گەشەی هەناردەکردنی خزمەتگوزاریی تەکنیکی و ئەندازیاریی پیشەسازیی کارەبا بۆ عێراق

وەزیری وزەی ئێران بەشداریی وڵاتانی ناوچەکەی بۆ کەڵک وەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کەمیی ئاو بە کاریگەر زانی و وتی: ئاڵوگۆڕی بەرچاو لە مەڕ هەناردەکردنی خزمەتگوزاریی تەکنیکی و ئەندازیاری لە بواری پیشەسازیی کارەبا لە نێوان ئێران و عێراق ئەنجامی گرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«عەلی ئەکبەر میحرابیان» وەزیری وزەی ئێران و سەرۆکی دەستەی بڕیاردەرانی  ناوەندی ناوچەیی بەڕێوەبردنی ئاوی شارەکانی سەر بە یونسکۆ، ڕۆژی هەینی، دوای دیدار لەگەڵ «زیاد عەلی فازڵ» وەزیری کارەبای عێراق لە بەغدا، بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە لە ماوەی ڕابردوودا ئاڵوگۆڕی کارەبا لە نێوان هەردوو وڵاتی ئێران و عێراق دا ھەبووە، وتیشی: لەم ڕووەوە تواناکانی ئاڵوگۆڕی کارەبا لە نێوان هەردوو وڵات زیادی کردووە و لە بواری هەناردەکردنی خزمەتگوزاری تەکنیکی و ئەندازیاریش دا ئاڵووێری بەرچاو ئەنجامی گرتووە.

میحرابیان بە ڕاگەیاندتی ئەمەی کە پسپۆڕانی پیشەسازیی کارەبای ئێران و کۆمپانیا ئێرانییەکان وێستگەی کارەبایان لە عێراق دروست کردووە،وتیشی: جگە لە ئاڵوگۆڕی ئەزموون سەبارەت بە پرۆسەی چاککردنەوەو ڕاگرتنی  وێستگەکانی کارەبا، پەرەپێدانی تۆڕەکان و هتد...، لەم سەفەرەو لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، دانوستانی باش لەم بوارەدا ئەنجامی گرتووە.

سەرپەیڤ