May 07, 2023 21:02 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی حەشدی شەعبی لە باکوری ڕۆژئاوای کەرکوک

لیوای ٤٠ی ڕێکخراوی حەشدی شەغبیی عێراق لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای کەرکووک ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانیان دەستپێکردەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئەلعەهد نیوز،حەشدی شەعبیی عێراق ڕۆژی یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کرد، خەباتکارانی لیوای ٤٠ی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی تەنیشت شاری «ئەلمەسئولیە»ی سەر بە پارێزگای کەرکوک دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی پاکتاو کردەوە بە ئامانجی ڕێگریکردن لە هەر جۆرە دزەکردنێکی تیرۆریستان.

بەپێی ئەم بەیاننامەیه ئەم ئۆپەراسیۆنه له ناوچەکانی نزیکی ئەلمەسئولیە بەردەوامە بۆ دوور کەوتنەوە له مەترسیی سەرھەڵدانەوەی  تیرۆریستانی داعش.

سەرپەیڤ