May 08, 2023 18:28 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ئێران بۆ چێکردنی ھێزگەی جۆربەجۆر لە عێراق

وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی ئامادەیی وەزارتی وزە بۆ چێکردنی ھێزگەی جۆربەجۆری کرد لە عێراق دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، میحرابیان وتیشی: لە بواری گۆڕینەوەی وزەش لە ڕێگای ھێڵی جۆربەجۆرەوە ئاڵووێری کارەبامان ھەیە کە ئەمەش دەرفەتێکی باش دێتە ئەژمار ھەتا ئەم دەرفەتە بۆ ھێزمەند کردنی ھاوکارییەکان بقۆزینەوە.

وەزیری وزەی ئێران هەروەها وتیشی: ئەوەی گرنگە کۆماری ئیسلامیی ئێران توانای دابینکردنی پێداویستییەکانی عێراقی بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونە زۆرەکانی هەیە، هەروەها ئەگەری پەرەپێدانی ژێرخانەکانیش لەو بوارەدا هەیە.

میحرابیان وتیشی: ئاو ئەمڕۆ وەک گرینگترین پرسی مرۆڤی لە ناوچەکە دادەنرێت، هەلومەرجی گەشەسەندنی ئابووری لە ناوچەکە وایکردووە کە پێویستیی مرۆڤایەتی و خەڵک بۆ ئاو زیاتر لە ڕابردوو بێت.

سەبارەت بە بارودۆخی بارانبارین لە هەرێم، وەزیری وزە هەروەها وتی: بارودۆخی بارانبارین لە هەرێم و کەمبوونەوەی بارانبارین هاوشانی گۆڕانی کەشوهەوا بووەتە هۆی وشکەساڵیی یەک لە دوای یەک. ئەم دۆخە وا دەخوازێت وڵاتانی ناوچەکە هەنگاو بنێن بۆ باشترکردنی دۆخەکە بە هاوکاری و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو و لە هەمان کاتدا ئەگەری زۆرترین بەکارهێنانی بۆ هەموو جۆرە بەکارهێنانێک بە تایبەت بۆ خواردنەوە و کشتوکاڵ و پیشەسازی و ژینگە دابین بکەن.

سەرپەیڤ