کورتهێنانی بودجەی عێراق ٦٤ ترلیۆن دینارە و ھەوڵ بۆ ئەوە دەدرێت بۆ ٥٠ ترلیۆن دینار کەم بکرێتەوە
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە: لە ئێستادا عێراق ٦٤ ترلیۆن دینارە لە بودجەدا کورتی ھێناوەو ھەوڵ بۆ ئەوە دەدرێت بۆ ٥٠ ترلیۆن دینار کەم بکرێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی دوشەممە رایگەیاند: بەمەبەستی پەسەندکردنی بودجە، سبەینێ بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی یاسایی دانیشتنەکانی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەران دەدرێت.
«ئیبتیسام هیلالی» ئەندامی پەرلەمان عێراق رایگەیاندووە، سبەی سێشەممە یەکەم خولی ساڵی دووھەمی یاسادانان کۆتایی دێت و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت سەرۆکایەتیی ئەنجومەن ماوەی دانیشتنەکانی ئێستا درێژبکاتەوە تا ئەوکاتەی یاسای بودجە پەسەند دەکرێت.
وتیشی: سبەی سێشەممە دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنێکدا بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی یاسادانانی دانیشتنەکان دەدات بۆ ماوەی مانگێک بەئامانجی پەسەندکردنی یاسای بودجە.
ئەوەشی خستەڕو، لەئێستادا لیژنەی دارایی پەرلەمان کار بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجە دەکات کە 64 ترلیۆن دینارە و دەیەوێت بیگەیەنێتە 50 ترلیۆن، چاوەڕوانیش دەکرێت لیژنەی دارایی لە کۆتایی حەوتەی داهاتوودا ڕاپۆرتی کۆتایی خۆی تەواو بکات بەئامانجی پەسەندکردنی یاسای بودجە.