ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ عێراق هەڵکردووە بۆ دانەوەی قەرزەکانی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i419913-ئەمریکا_گڵۆپی_سەوزی_بۆ_عێراق_هەڵکردووە_بۆ_دانەوەی_قەرزەکانی_ئێران
رۆیتەرز رایگەیاند ئەمریکا رێگەپێدانی بۆ عێراق کردووە کە لە رێگەی بانکەکانی دەرەوەی عێراقەوە پارەی قەرزەکانی کارەبای وڵاتی ئێران بداتەوە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 19, 2023 09:49 Asia/Tehran
  • ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ عێراق هەڵکردووە بۆ دانەوەی قەرزەکانی ئێران

رۆیتەرز رایگەیاند ئەمریکا رێگەپێدانی بۆ عێراق کردووە کە لە رێگەی بانکەکانی دەرەوەی عێراقەوە پارەی قەرزەکانی کارەبای وڵاتی ئێران بداتەوە

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستبەرداربوونی لە ئاسایشی نیشتمانیی بۆ ماوەی 120 رۆژ واژوو کردووە، کە رێگە بە عێراق دەدات ئەو قەرزانەی ئێران بگەڕێنێتەوە کە هی کارەبایە، بەمەرجێک لە رێگەی بانکێکی دەرەکییەوە بێت لە وڵاتی سێیەم نەک لە عێراقەوە.

هەروەها ئەو پارانەی لە وڵاتی سێیەم دادەنرێت بە هەمانشێوە سنووردار دەکرێن و پێویستی بە مۆڵەتی ئەمریکا دەبێت تاوەکو ئێران دەستی پێیان بگات و تەنها دەبێت بۆ کاڵای مرۆیی خەرجبکرێن.