لە کەرکوک تێڕۆڕیستێک کەتەمای پەلاماری خۆکوشتنی هەبوو دەسبەسەرکرا
تهمووز 25, 2023 14:38 Asia/Tehran
لە گەراجی بەغدادی شاری کەرکوک کەسێک دەستگیرکرا کە ویستوویەتی کاری خۆکوژی ئەنجامبدات.
کاوە غەریب عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان توانیان لە گەراجی بەغداد لە کەرکوک کەسێک دەستگیربکەن کە نیازی کردەیەکی خۆکوژی هەبووە و کەرەستەی تەقینەوەی پێ گیراوە.
وتیشی ، ئەو تەقینەوانەی بە خۆکوژەکە بووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پوچەڵ کراونەتەوە.