ئاب 13, 2023 18:07 Asia/Tehran
  • كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ژمارەی هاوپەیمانێتی و حزبەكانی بەشدار لە هەڵبژاردنەكانی خۆجێی ئاشكراكرد

عماد جمیل سەرۆكی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمۆسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند كە ژمارەی هاوپەیمانێتیەكان تاكو ئێستا گەیشتووەتە 50 هاوپەیمانێتی كە لەناویاندا 198 حزب هەن لەكۆی 296 حزبی مۆڵەتدراو، ئەوحزبانەی كە بەتەنها بەشداری دەكەن گەیشتۆتە 98 حزب و 63 حزبی دیكەش لەسەروبەندی تۆماركردندان.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە ئەمڕۆ كۆمۆسیۆن دانیشتنێكی نائاسایی گرێدەدات دەربارەی درێژكردنەوەی تۆماری هاوپەیمانێتیەكان.

ڕوونیشیكردەوە كە هاوپەیمانێتیە بەشدارەكان لەمانە پێكدێن، هاوپەیمانێتی نیشتیمانی، هاوپەیمانێتی بەرنامەی نیشتیمانی، هاوپەیمانی حەسمی نیشتیمانی، هاوپەیمانی سەرۆكایەتی، هاوپەیمانی مدار.

گەورەترین هاوپەیمانیەكانیش ئەمانەن: دەوڵەتی یاسا، بەهای مەدەنی، حەسمی نیشتیمانی، هێزی مەدەنی، توركمانی عێڕاق.

 

سەرپەیڤ