ئاب 19, 2023 14:05 Asia/Tehran
  • هەر دوو باڵیۆزی ئێران و ژاپۆن لە بەغدا پێشوازییان لە زیادبوونی ڕۆڵی ناوچەیی عێراق كرد

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد كازم ئال سادق لەمیانەی دیداریكدا لەگەڵ فوتۆشی ماتسومۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە بەغدا وێڕای پێداچونەوە بە دوایین پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان، پێشوازییان لە زیادبوونی ڕۆڵی ناوچەیی عێراق كرد".

هەر لەو دیدارەدا، باڵوێزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق ئاماژەی بە هەنگاوەكانی ئەم دواییەی ئەمریكییەكان لە ناوچەكە كرد، بە تێكدەر و دژی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەكەی وەسفكرد و باسی لەوەش كرد: ئەو جموجۆڵە گوماناویانە جێگەی نیگەرانین.

یەكێكی دیكە لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە گەشتی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ تۆكیۆ بوو، باڵیۆزی ئێران ئاماژەی بەوەكردوە، سەردانەكە دەبێتە هۆكار بۆ زیاتر فراوانكردنی زیاتری پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو وڵات.

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، بە ئاماژەدان بە یادەوەری بۆردومانی ئەتۆمی ئەمریكا بۆ سەر ژاپۆن، سڵاوی لە یادی قوربانیانی ئەم تاوانە گەورە ترسناكە كرد كە ئەمریكا ئەنجامیدا.

لەم دیدارەدا باڵوێزی كۆماری ئیسلامیی ئێران و ژاپۆن لە عێراق، وێڕای پێداچوونەوە بە دوایین پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان، پێشوازییان لە زیادبوونی ڕۆڵی ناوچەیی عێراق كرد.

 

سەرپەیڤ