ئه‌یلوول 05, 2023 19:53 Asia/Tehran
  • ئەمەریکا تۆمەتبار دەکرێ هانی هێزە کوردیەکان دەدات ؛ شەڕهەڵگیرسێنن

سەرکردەیەکی هاوپەیمانی ( فەتح ) کە پێکهێنەرێکی سەرەکی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەتە، ئەمەریکا تۆمەتبار دەکات، بە هەڵکردنی گڵۆپی سەوز بۆ هێزە کوردییەکان بەمەبەستی دروستکردنی ئاژاوە و هەڵکردنی ئاگری شەڕ لە کەرکوک. هەروەها هەرەشە لە هەڵگیرسانی ئەو شەڕەو بەرفراوانبوونی دەکات.

جەبار عەودە، سەرکردەی هاوپەیمانی فەتح بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە "ڕووداوەکانی ئێوارەی شەممەی  کەرکوک نزیک بوو لە کۆنترۆڵ دەربچێت، چونکە بەرپرسانی ئەمنی ڕاستەخۆ دەکرانە ئامانج، ڕوداوەکان پشتڕاستی ئەوە دەکاتەوە کە هەوڵ هەیە بۆ دروستکردنی ئاگرێکی گەورە لە شاری برایەتی".

ئەو بەرپرسەی هاوپەیمانی فەتح باس لەوەش دەکات کە پێویستە ئەو لایەنانەی کە پشتیوانی لەو جۆرە ئاژاوانە دەکەن باش بزانن، کە هەر نا سەقامگیرییەکی ئەمنی لە جوگرافیایەکی دیاریکراودا نامێنێتەوە، بەڵکو هەموو لایەک بەو ئاگرە دەسوتێت و پەل دەهاوێژێت بۆ ناوچەکانی دیکە .

دەشڵێت "ئەوەی لە کەرکوک ڕوودەدات دەستی ئەمریکای لەپشتە، چونکە هیچ ئاژاوەیەک روونادات مەگەر ئەمریکا خۆی ڕێگای بۆ خۆشنەکردبێت، ئاماژەی بەوەشدا.

ئاشکراشی دەکات کە سیاسەتی واشنتۆن لە عێراق تەنها کاری ئەوەیە ناسەقامگیریی و قەیران دروست بکات.

 

سەرپەیڤ