تشرینی دووه‌م 08, 2023 14:15 Asia/Tehran

سەرۆکی ڕەوتی سەدری عێراق سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیی بە فیرعەونی زەمان ناو برد.

موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدری عێراق بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ڕژێمی داگیرکەری قودس، زایۆنییەکانی بە نەفرەتیترین گەلی مێژوو وسف کرد. موقتەدا سەدر جەختی کرد؛ ڕژێمی زایۆنی لە دوادواکانی خۆی نزیک بۆتەوە.

لە وەڵامی زیاتر لە حەوت دەیە داگیرکاری و زوڵم و زۆری ڕژێمی زایۆنی دژ بە فەلەستینیەکان، هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لە وەڵام بە جەنایەتە بێ بڕانەوەکانی ڕژێمی زایۆنی حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ ئۆپەراسیۆنێکی ناخافڵ و پێشبینی نەکراویان بە ناوی "باهۆزی ئەقسا" لە غەززەوە دژ بە بنکەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی دەست پێ کرد. ئەم ڕژێمەش بۆ تۆڵەسەندنەوە و قەرەبووکردنەوەی هەڵمەتەکەی خۆڕاگری، هەموو دەروازە سنوورییەکانی غەززەی داخستووە و دەستی داوەتە بۆردومانی بێ وچانی ئەم ناوچەیە. 

نیگەرانیی جیهانی بەرامبەر بە کارەساتی مرۆیی، کوشتاری بێ بەزەییانەی خەڵکی غەززە و داخوازی جیهانی بۆ راگرتنی ماشینی کوشتاری ڕژێمی ئیسراییل، ڕووی لە پەرەسەندن ناوە، بەڵام ئەم ڕژێمە ئێستایش هەر سوور و پێداگرە لە سەر بەردەوام کردنی پەلامارەکانی. 

سەرپەیڤ