خۆڕاگری عێراق: عەین ئەسەدی عێراق و دوو بنکەی ئەمریکیمان لە سووریا کردە ئامانج
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i424888-خۆڕاگری_عێراق_عەین_ئەسەدی_عێراق_و_دوو_بنکەی_ئەمریکیمان_لە_سووریا_کردە_ئامانج
خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند کە سێ بنکەی نایاسایی داگیرکەرانی ئەمریکی لە وڵاتەکەی و لە سووریای کردۆتە ئامانج.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 03, 2024 13:00 Asia/Tehran

خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند کە سێ بنکەی نایاسایی داگیرکەرانی ئەمریکی لە وڵاتەکەی و لە سووریای کردۆتە ئامانج.

خۆڕاگری ئیسلامی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە بە  خۆفڕو مووشەکەوە بنکەی نایاسایی داگیرکەرانی ئەمریکی لە باژێڕی تێنێف و گوندی خەزرای سووریای کردۆتە ئامانج.

ئەو ڕاگەیاندراوە هەروەها دەڵێ: بنکەی عەین ئەسەدی چەکدارانی داگیرکەری ئەمریکی هەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای عێراقی بە مووشەک کردۆتە ئامانج.

هێرشی بەخۆفڕو بەمووشەکی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق چەند کاتژومێر لەدوای دەستدرێژی ئەمریکا بۆسەر چەند دەڤەرێکی عێراق و سووریا بەڕێوە چوو.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە چەند ناوچەیەکی سەرسنوورەکانی عێراق و سووریایان کردۆتە ئامانج.

بەوتەی لوید ئاستین هەشتاو پێنج بنکە لەو دوو وڵاتە لەلایەن ئەمریکاوە پەلامار دراوە.

پەلامارگەلێک کە لەلایەن کاربەدەستانی سووریاو عێراقەوە شەرمەزار کراوە.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەو پەلامارانە بۆسەر وڵاتەکەی بە دەستدرێژکاری زانیوەو شەرمەزاری کردوە.

شایانی باسە لە عێراق کوژرانی دوو کەسی سڤیل ڕاگەیاندراوە.