ئادار 03, 2024 10:30 Asia/Tehran

سکرتێری گشتیی پارتی "هەدەف ئەلوەتەنی". دەسوەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەپرسی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک-ی بە هەنگاوێکی گرینگ نرخاند.

"ئیسماعیل حەدیدی" وتی: دەسوەردانی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ چارەسەریی قەیرانی کەرکووک، هەنگاوێکی گرینگە، چونکە هێزە سیاسییەکانی پارێزگای کەرکوک پاش دیداری ئەم دواییەی لەگەڵ سودانی، نزیک کردۆتەوە لە، بەستێن خۆشکران بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.

ناوبراو هەروەها وێڕای ئاماژە بەوەی کە دابەشکرانی پۆستەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەنێوان هێزە سیاسیەکان دەبێ بەدور لە خرانەپەراویزی پارتە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەم دواییە، ئەنجام بگرێ، وتی: تورکمانەکان پێشنیاری بەنۆرەیی کرانی پۆستی پارێزگاری کەرکوکیان داوەو پێشنیارێکی دیکە لەمەڕ بەدەستەوەگرتنی ئەو پۆستە لەلایەن عەرەبەکان و یان تورکمانەکان خراوەتەڕوو.

"یئدریس حاجی عادڵ" ئەندامی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراقیش وتی: ڕێکاری قەیرانی کەرکوک لە بەغداو لەڕێی ڕێبەرانی پارتە سیاسییەکان و لەژێرچاودێریی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا دەبێ، بۆیە دەکرێ بەسەر ئەو قەیرانەدا تێپەڕبین و ڕێگاچارەیەکی جێی ڕەزامەندیی و پەسەندی هەمووان بدۆزرێتەوە.

سەرپەیڤ