نیسان 28, 2024 11:29 Asia/Tehran

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، رژێمی داگیرکەری ئیسرائیل بە بەزاندنی یاسای نێودەوڵەتی و بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، درێژە دەدا بە دەسدرێژکارییەکانی دژ بە فەلەستینیان.

"محەممەد شیاع سودانی" ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی دەسپێکرانی پێنجەمین خولی جڤینی کاریی وڵاتانی عەرەب لە بەغدا، خوازیاری هەنگاونانی کۆمەڵگای جیهانی بوو بەمەبەستی ڕاگرتنی شەڕی دژ بە غەززە.

وتیشی: ئەو جڤینە، لەبارودۆخێکی دژوار و جیاوازدا لە ئاستی  وڵاتانی عەرەب و ناوچە، بەڕێوە دەچێ. بە چەشنێک کە هێزە داگیرکەرەکان درێژە دەدەن بە دەسدرێژکارییەکانی دژ بە دانیشتووانی غەززەو بە بەزاندنی یاسا نێودەوڵەتییەکان، داب و نەریتی شەڕ و بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، خەڵکی فەلەستینیان لە خۆراک، دەواو دەرمان و نیشتەجێبوونی هێمن بێ بەش کردووە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها بانگهێشتی کۆمەڵگای جیهانی کرد بۆ دەورگێڕانی لە ڕاگرتنی ئەو شەڕە زاڵمانەو جێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسایەتییە مرۆیی و ئەخلاقییەکانی بەگوێرەی یاساوڕێساو بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان.

سەرپەیڤ