May 04, 2024 11:00 Asia/Tehran

وتەبێژی میدیایی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبای عێراق وتی: مووشەکباران کردنی تێلاڤیڤ دیسان ئەوەی سەلماند کە خۆڕاگریی عێراق لە بەشە سەرەکییەکانی بەرەی خۆڕاگری دێتە ئەژمار و زایۆنییەکان دەبێ چاوەڕیی هەڵمەتگەلێکی دیکە بن.

«حسین الموسوی» ئەمڕۆ لە کاردانەوە بە هێرشە گرینگەکانی خۆڕاگریی عێراق بۆ سەر ئامانجگەلێکی گرینگ لە ناخی فەلەستینی داگیرکراودا، باسی پلان و بەرنامەی خۆڕاگریی عێراقی کرد بۆ هێرش کردنەسەر ئامانجگەلێکی تازە و تی: ئەم هێرشانە پەیامێکن بۆ ڕۆڵەکانی غەززە کە ئەوان لەم شەڕەدا بەتەنیا نین، هەروەها ئەوە هێرشە مووشەکیانە ئەو پەیامەیان بۆ ئەمریکا پێیە کە خۆڕاگری لەهەمبەر ڕووداوەکانی غەززە دەستەوەستان نابێ و بێدەنگە ناکات.

وتەبێژی میدیایی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی ئەنوجەبای عێراق وتیشی: خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق  ئامانجگەلێکی گەورەی دیاری کردووە کە پلانی بۆ داڕشتوون لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە بیانپێکێ.

شایانی باسە ئەم قسانە دوای ئەوەی دێنە ئاراوە کە خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق شەوی ڕابردوو و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەگەلێکی جیاجیادا باسی هێرشی خۆی بۆ سەر سێ ئامانجی زۆر گرینگ لە ناخی فەلەستینی داگیرکراو، لەوان هێرشکردنە سەر بنکەیەکی مووسادی کردووە. 

سەرپەیڤ