May 06, 2024 06:00 Asia/Tehran

خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی بەخۆفڕی کردۆتە سەر بنکەی ئاسمانی چەکدارانی زایۆنیست لە ئیلاتی نێو فەلەستینی داگیرکراو.

خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند کە بەئاراستەی بەربەرەکانی لەگەڵ ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیست و پاڵپشتی لە خەڵکی غەزەو وڵامدانەوە بە قەڵاچۆی خەڵکی فەلەستین لەلایەن ئەو ڕژیمەوەە جیهادگەرەکانمان بە خۆفڕ هەڵیان کوتاوەتە سەر بنکەیەکی جەنگی ئاسمانی زایۆنیستەکان لە ئیلاتی نێو خاکی داگیرکراو.

خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند لەماوەی ٢٠٠ ڕۆژی ڕابردوو لەدوای هەڵمەتەکەی باهۆزی ئەقساوە بە ڕیز ٢٤٣ هەڵمەتی کردۆتە سەر ٩٠ ئامانج  لەنێو خاکی عێراق و ٦٥ هەڵمەت بۆسەر چەند ئامانجێکی نێو سووریا بەڕێوە بردوە

ئەو خۆڕاگریە لە هێڕشەکانی پێشوتری بۆسەر خاکی داگیرکراودا وریایی دابوو کە بێتوو پەلامارەکانی ئەو ڕژیمە هەروا بەردەوام بن پەرەدەداتە هەڵمەتەکانی خۆی بۆسەر زایۆنیستەکان. 

سەرپەیڤ