هەوڵی عێراق بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی میدیایی نێودەوڵەتی بۆ لەقاودانی جەنایەتەکان لە غەززە
سەرۆکی دەزگەی ڕاگەیاندن و پێوەندیی عێراق بە وەبەر ڕەخنەدانی پێوەرە دووفاقییەکانی میدیاکان لە بواری ڕووماڵ کردنی ئەو جەنایەتانەی لە غەززە ڕوو دەدەن، خوازیاری پێکهاتنی هاوپەیمانییەکی میدیایی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بوو بۆ ئەوەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لەقاو بدرێن.
علی المؤید، لە کۆبوونەوەی وەزیرانی ڕاگەیاندنی کۆمکاری عەرەبدا پێیداگرت کە مەسەلەی فەلەستین ئێش و ئازار و پرسی سەرەکیی وڵاتانی عەرەبییە و هەمووان هاوبەشین لەوەی کە فەلەستینییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکاندا لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە بە سەریاندا دەسەپێندرێ.
المؤید پێیداگرت: حکومەت و گەلی عێراق لەم کارەساتەدا شان بە شانی گەلی فەلەستین ڕاوەستاون و ڕێز و سپاس دەردەبڕین بەرامبەر بە هەموو هەڵویست و کاردانەوە مرۆییەکان کە بوونەتە هۆی هاتنەئارای ڕابوونێکی مرۆیی لە ئاستی جیهاندا، بەتایبەت لە ناوەندە زانستی و زانکۆییەکان و چالاکیی خوێندکاری و بلیمەتانی کلتووری و کرێکاری و لاوان و هەموو ئەوە کەسانەی کە نەیارەتیی خۆیان لەگەڵ هەموو جەنایەتەکانی ژینۆساید دەربڕیوە.
ناوبراو لە درێژەدا خوازیاری کەڵک وەرگیران لە زیاترین و بانترین پوتانسییەلی میدیایی وڵاتانی عەرەبی بوو لە ئاراستەی پشتیوانی کردنی فەلەستین هەتا ئەو کاتەی کە گەلی فەلەستین بگاتە هەموو مافە ڕەواکانی خۆی لە بواری پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستینی بە پێتەختیی قودسی پیرۆز.