حوزه‌یران 05, 2024 09:05 Asia/Tehran

یەکەم کاروانی فریاگوزاریی زەوینی لە عێراقەوە بۆ خەڵکی غەززە ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێکرا.

ئەم کاروانە بە هاوکاری و هەواهەنگیی نێوان تیمی پێوەندیی حکومی و ڕێکخراوی مانگی سووری عێراق و لە ژێر چاودێریی «محمد شیاع السودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێ کراوە بۆ غەززە. «احمد عبدالامیر» بەرپرسی ئیدارەی ڕووداوەکانی ڕێکخراوی مانگی سووری عێراق ڕاشکاوانە ڕایگەیاند ئەم کاروانە هەڵگری زیاتر لە پێنسەد تۆن خۆراک و کەرەستەی پزشکییە.

ناوبراو وتیشی: ئەم لۆرییانە لە ڕێگای زەوینەوە لە دەروازەی «طریبیل» بەرەو بەندەری «العقبه» دەڕۆن و لەوێوە خۆیان دەگەیەننە بەندەری «نویبع»ی میسر و پاشان دەگوازرێنەوە بۆ شاری ڕەفەح. 

سەرپەیڤ