پەلاماری دڕۆنەكانی ئەولیای دەم بۆسەر جەولانی داگیركراو
تاقمێكی خۆڕاگریی ئێراقی باسی پەلاماری فرۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی كرد بۆسەر جەولانی داگیركراو .
گوردانەكانی ئەولیای دەم سەربە تاقمەكانی خۆڕاگریی ئێراق لە بەیاننامەیەك دا ڕایگەیاند كە لە پەلاماری فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكان، بنكەی سیخوڕی و پاسەوانی ڕژێمی زایۆنیستی لە جەولانی داگیركراو كەوتوەتە بەر پەلامار . خۆڕاگڕی ئیسلامیی ئێراقیش شەوی شەممە ڕایگەیاند كە پەلاماری فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكان بوسەر بەندەری حەیفا لە فەلەستینی داگیركراو ئەنجام بووە .
خۆڕاگری ئیسلامیی ئێراقیش ڕایگەیاند دوێنێ بەندەری حەیفا لە فەلەستینی داگیركراوی بە چەند فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان داوەتە بەر پەلامار .خۆڕاگری ئیسلامیی ئێراق بەرلەمە ڕایگەیاند بوو لە پێناو داكوكی كردن لە گەل و خۆڕاگری فەلەستین و لە كاردانەوە بەرامبەر تاوانكارییەكانی ڕژێمی زایۆنیستی بەرامبەر خەڵكی سیڤیل لە غەززە، جارێكی تر ئیلات لە باكووری فەلەستینی داگیركراوی داوەتە بەر پەلامار.خۆڕاگری ئێراق ڕایگەیاندووە ئامانجێكی گرینگی لەم ناوچەیە بە درۆن داوەتە بەر پەلامار.خۆڕاگری ئیسلامیی ئێراق هەروەها پێداگری كردووە پەلامارەكانی دژە زایۆنیستی خۆی درێژە پێ دەدات . خۆڕاگری ئێراق ئەم دواییە بە جاران ئامانجگەلێكی لە ناوچە داگیركراوەكان داوەتە بەر پەلامار.