ته‌مووز 16, 2024 11:00 Asia/Tehran

بەرپرسێکی بەرەی تورکمانی لە کەرکوک ڕایگەیاند کە پارتی لەگەڵ تورکمان و پارتە عەرەبەکانی کەرکووک ڕێککەوتووە.

قەحتان بەنداوی" وەک بەرپرسێکی بەرەی تورکمانی لە کەرکوک ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی لەنێوان پارتی و بەرەی تورکمانی و چەند پارتی عەرەبی ناوچەکە کراوەو وتیشی بێتوو یەکیەتی نیشتمانی پێداگر بێ لەسەر بەڕێوەبردنی گەڵاڵەکەی ئەوان لیژنەی پارێزگاری کەرکووک بەبێ ئەندامەتی ئەو پارتە پێک دەهێنن.

قەحتان ونداوی" وتی نیوە زائید یەکی دەنگی لیژنەی ئەو پارێزگەمان هێناوەو هەربۆیە هیوادارین یەکیەتی پاڵپشتیمان لێ بکا، چونکە کەرکوک خاوەنی تایبەتمەندی خۆیەتی و ئەم ڕێککەوتنەش ڕێککەوتنێکی نیوەفەرمیە کە هێشتا واژۆ نەکراوە.

ناوبراو وتی کە مانگێک دەرفەتمان هەیە بێتوو یەکیەتی هەروا دژبەر بێ بەدڵنیایەوە ئەوان دەتوانن بەبێ یەکیەتی لیژنەی پارێزگاری کەرکووک پێک بهێنن.

سەرۆک وەزیرانی عێراق مانگێک کاتی وەک دوایین  مۆڵەت داوەتە پارتە ڕامیاریەکان تاکوو ڕێکبکەون لەسەر دیاریکردنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک و لیژنەی پارێزگەکەی.

سەرپەیڤ