عێراق پەلاماری ڕژیمی زایونیستی بۆ سەر بەندەری حودەیدەی یەمەنی ئیدانە کرد
وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پەلاماری ڕژیمی زایونیستی بۆ سەر بەندەری حودیدە لە ڕوژئاوای یەمەن کە لە ئاکامیدا چەن کەس کوژران و بریندار بوون مەحکوم کرد .
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیکدا کاردانەوەی نیشان دا بەو پەلامارە دەسدرێژکارانەیە و وتیشی : ئەو پەلامارە کردەوەیەکی مەترسیدارە کە هەڕەشە لە سەقامی ناوچەکە دەکات . عێراق هەروەها هاوپشتی خۆی لە گەڵ خەڵکی یەمەنی ڕاگەیاند و ڕژیمی زایونیستی بە بەرپرسی هەرجۆرە بارگرژیەکی سەربازی لە ناوچەکەدا زانی.
بەرلەوەش وڵاتانی عومان عەرەبستان کوەیت و وڵاتانی دیکەی ئیسلامی و عەرەبی پەلاماری ڕژیمی زایونیستی بۆسەر بەندەری حودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەنیان محکووم کرد و داوایان لە کومەڵگای جیهانی کرد بوو کە بۆپاراستنی ئاسایش و ئاشتی ناوچەیی و نێونەتەوەیی بەرپرسایەتی خۆیان بە جێ بێنن .
فڕوکە شەڕ کەرەکانی ڕژیمی زایونیستی شەوی یەکشەمە شوێنگەلێک لە بەندەری حودەیدە لە ڕوژئاوای یەمەنیان بوردمان کرد .
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی یاسایی یەمەن لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند : ژوماری قوربانیانی دەسدرێژکاریەکەی ڕژیمی زایونیستی بۆ سەر پارێزگای حودەیدەی یەمەن گەیشتوەتە 6 شەهید و سێ شوێن بزر و 83 بریندار .