هه‌ڵبژێردرانی پارێزگار و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک
له کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوکدا لە به‌غدا، رێبوار تەها لەسەر فراکسیۆنی یەکێتی وەکوو پارێزگاری نوێی کەرکوک و محه‌مه‌د حافز وەکوو سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی له هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی هەڵبژێردران.
له کۆبونه‌وه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک که له شاری به‌غدا ئه‌نجامدرا، پێنج ئه‌ندامی فراکسیۆنی یه‌کێتی، سێ ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی و ئه‌ندامه‌که‌ی بابیلۆن (مه‌سیحیه‌کان) به‌شدار بوون و رێبوار ته‌ها له‌سه‌ر پشکی یه‌کێتی وه‌کوو پارێزگاری که‌رکوک هه‌ڵبژێردرا و محه‌مه‌د حافز بوو به سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.
کۆبونه‌وه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌کاتێکدا بەڕێوەچوو کە ئێواره‌ی دوێنێش به‌ره‌ی تورکمانی له‌باره‌ی کۆبونه‌وه‌کەی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه بکرێت، په‌نا بۆ هه‌مو رێگه‌یه‌کی یاسایی و ده‌ستوری ده‌به‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌کانی".
هاوکات "راکان جبوری" سه‌رۆکی یه‌که‌مین کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک، له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا ره‌تیکرده‌وه، هیچ دانیشتنێکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکه به‌ڕێوه‌بچێت و راشیگه‌یاند، "هیچ بانگهێشتنامه‌یه‌کمان بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا نه‌ناردوه".