ئاب 12, 2024 14:25 Asia/Tehran

پارێزگاری نوێێ کەرکووک سەر بە یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە هەموولایەک دڵنیا دەکەمەوە کە لەمڕۆ بەدواوە قۆناغێکی نوێ لە کەرکووک دەست پێ دەکاو ئەوەش دەسپێکی ئاشتی و ئاوەدانی و خزمەتگوزاریە بۆ هاووڵاتیانی ئەو پارێزگایە.

لیژنەی پارێزگای کەرکووک بەبێ بەشداری هێندێک لە کوردو عەرەب و تورکمەنەکانی ئەو لیژنە لە هوتێل ڕەشیدی بەغدا بەڕێوە چوو کە تێیدا ڕێبوار تەها وەک پارێزگاری نوێی کەرکووک و ئیبراهیم تەمیم"یش وەک جێگری دیاری کران.

لەو کۆبوونەوەدا محمدحافزی سەربە کەمینەی عەرەبیش وەک سەرۆکی لیژنەی پارێزگە دەست نیشان کرا.

ڕێبوارتەها لەدوای هەڵبژاردنەکەی لەپەیامێکی بڵاوکراوەدا ڕایگەیاند کە لێرەوە ڕادەگەیەنم کە هەموو هەوڵەکانم بەئاراستەی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقام و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و زیندوکردنەوەی ژێرخانە ئابوریەکان و پەرەدان بە کەرتی جۆربەجۆرو کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی کەرکووک بەئامانجی باشترکردنی ئاستی بژیوی خەڵکی ئازیزی ئەم پارێزگە بەکار دەهێنم.

وتەبێژی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانیش سەبارەت بە دەستنیشانی پارێزگەی کەرکووک لە پەیامێک دا ڕایگەیاند کە پارێزگاری نوێی کەرکووک بە هەوڵ و هەنگاوەکانی گومانی تۆوی ناکۆکی و دووبەرەکی دەنێژێ.

سەرپەیڤ