گیرانی فەرماندەرێکی داعش لە پارێزگەی ئەنباری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i430374-گیرانی_فەرماندەرێکی_داعش_لە_پارێزگەی_ئەنباری_عێراق
حکومەتی عێراق ڕایگەیاند کە تیرۆریستێکی سامناک و فەرماندەرێکی داعش لە پارێزگەی ئەنباری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە دەست بەسەر کراوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 13, 2024 05:15 Asia/Tehran

حکومەتی عێراق ڕایگەیاند کە تیرۆریستێکی سامناک و فەرماندەرێکی داعش لە پارێزگەی ئەنباری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە دەست بەسەر کراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشی عێراق ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە تیرۆریستێکی سامناک و فەرماندەرێکی داعش لە پارێزگەی ئەنباری ڕۆژئاوای وڵاتەکەی کە پێشتر وەک جێگری والی ناسێندراوە دەست بەسەر بوە.

لەو ڕاگەیاندراوەدا کە هێزەکانی زانیاری سەربازی وەزارەتی بەرگری عێراق توانیویانە لە هەڵمەتێکی بێ وێنەدا تیرۆریستێکی ترسناک ناسراو بە ئەبووسەفیە"یەیان لە دەڤەری ڕمانەی سەر بە پارێزگەی ئەنبار دەستگیرکردوە کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادی عێراقەوە وەک پێوشوێنگیراو ڕاگەیاندرابوو.

ناوبراو دەستی هەبوە لە چەند پەلامارێکی تیرۆریستی ڕابردوو بەدژی هێزە ئاسایشیەکانی عێراق و سوریا.

پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق و سەرسنوری ئۆردۆن و سوریا هەڵکەوتوەو بە گەورەترین پاڕێزگەی ئەو وڵاتە دێتە ئەژمار کە نزیکەی یەک لە سێی خاکی عێراق لەخۆ دەگرێ.