کوژرانی سەرکردەیەکی داعش لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i431722-کوژرانی_سەرکردەیەکی_داعش_لە_عێراق
فەرماندەرێتیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە کە حەشارگەی تیرۆریستانی داعشی لە ناوچەی "ئەلعەیس"ی پارێزگای سەڵاحەدین بۆردومان کردووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 09, 2024 05:26 Asia/Tehran
  •  کوژرانی سەرکردەیەکی داعش لە عێراق

فەرماندەرێتیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە کە حەشارگەی تیرۆریستانی داعشی لە ناوچەی "ئەلعەیس"ی پارێزگای سەڵاحەدین بۆردومان کردووە.

لەم هێرشەدا چوار تیرۆریستی داعشی کوژراون کە یەکێک لەوانە "ئەبووعومەر قورەیشی" ناسراو بە والیی سەڵاحەدین بووە . فەرماندەرێتیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق ئاماژەی کردە دۆزینەوە و دەسگرتن بە سەر حەشارگەیەکی دیکەی تیرۆریستان لە نزیکی حەشارگە بۆردومانکراوەکەدا کە ڕادەیەکی زۆر چەک، کامێرای شەو، نارنجۆک، موبایل و سێ پشتێنی تەقینەوەیی تێدا دۆزراوەتەوە.