پەلاماری بەخۆفڕی خۆڕاگری عێراق بۆسەر بنکە وناوەندی زایۆنیەکان
خۆڕاگری عێراق بەیانی چوارشەممە ڕایگەیاند کە بەکەڵک وەرگرتن لەفڕۆکە بی سەرنشینەکان پەلاماری کردووەتەسەر ئامانجێکی ڕژێمی زایۆنی لە ناوەندی فەلەستینی داگیرکراو
گروپی "خۆڕاگری ئیسلامی عێراق" بەیانی چوارشەممە لە درێژەی داکۆکی کردن لە هەڵمەتی "باهۆزی ئەقسا" هەواڵی دا لە پەلاماری ئاسمانی بۆسەر ناوەندێکی ڕژێمی زایۆنی.
خۆڕاگری عێراق بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک وتی کەبەکەڵک وەرگرتن لە فڕٶکەی بێسەرنشینی پێشکەوتەپەلاماری کردووەتەسەر شوینێکی گرینگی ڕژێمی زایۆنیستی لەناوەندی فەلەستینی داگیرکراو.
لەم بیاننامەیەدا وێڕای پیداگری لەسەر بەردەوامکرانی هەڵمەت لەدژی ڕژێمی زایۆنی هاتووەکەئەم پەلامارە لە خەلکی لوبنان وکەرتی غەززە لە بەرامبەر بەرەکوژیان لەلایەن زایۆنیەکانەوە ئەنجام بووە. گروپی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق پاش ئەمەیش لەیەک ساڵی ئەم دواییە ، زۆرجارلەکاردانەوە بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لەدژی غەززە، بەئۆپراسیۆنی خۆفڕانەی جۆربەجۆرپەلاماری کردبووەسەر مەبەست وئامانجە گرینگەکانی زایۆنیستەکان لە فەلەستینی داگیرکراو.