نۆجەبای عێراق: درێژە ئەدەین بە پشتیوانی کردنی بێسنوورلە حزبۆڵڵا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i432413-نۆجەبای_عێراق_درێژە_ئەدەین_بە_پشتیوانی_کردنی_بێسنوورلە_حزبۆڵڵا
خۆڕاگری ئیسلامی نۆجەبای عێراق لە بەیاننامەیەکدا وێڕای پیرۆزبایی کردنی هەڵبژێردرانی شێخ نەعیم قاسما بۆ سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵای لوبنان ، ڕایگەیاند کە درێژەئەدەێن بە پشتیوانی ولاگری بێسنووری خۆمان لە حزبۆڵڵا
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 30, 2024 09:36 Asia/Tehran
  • نۆجەبای عێراق: درێژە ئەدەین بە پشتیوانی کردنی بێسنوورلە حزبۆڵڵا

خۆڕاگری ئیسلامی نۆجەبای عێراق لە بەیاننامەیەکدا وێڕای پیرۆزبایی کردنی هەڵبژێردرانی شێخ نەعیم قاسما بۆ سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵای لوبنان ، ڕایگەیاند کە درێژەئەدەێن بە پشتیوانی ولاگری بێسنووری خۆمان لە حزبۆڵڵا

گروپی خۆڕاگری ئیسلامی نۆجەبای عێراق لەپەیامی پێرۆزبایی کردن بە بۆنەی هەڵبژێردرانی شێخ نەعیم قاسم وەکوو سکرتێری گشتیی تازەی حزبۆڵڵا نووسی: شێخ نەعیم قاسم باشترین جێگرە وەیە بۆ سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا. لە پەیامی نۆجەبای عێراق دا هاتووە: دەستی ئەم شێخە خەباتکارە دەگوشین کە لە قۆناخی گرینگ وچارەنووس ساز لە شەڕی دژواری حزبۆڵڵا لەگەڵ دوژمنی زایۆنی، ئەستۆگری فەرمانبەریەتی پیرۆز ومۆبارەک بووە.

نۆجەبا لەدرێژەدا نووسیی: شێخ نەعیم قاسم باشترین جێگرە دێتە ئەژمار بۆ پیشینیانی چاکەکاری خۆ، بەڕێزی درێژە ئەدات بە ڕێگای فەرماندە خەباتکارە شەهیدەکان" سەیید عەباس موسەوی" و"سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا" کە سەرەنجامیان بەخەیربوو.گروپی خۆڕاگری ئیسلامی نۆجەبای عێراق ، پیداگرت کە ئێمە لەم قۆناخە گرینگە لەژیانی خۆڕاگری شەریفی ئیسلامی ، لەسەر پێبەندبوون وپشتیوانی بێسنوورلەم جەهادە پیرۆزە پیداگری ئەکەین و وەفادارئەبین  بە عەهد وپەیمانی خۆمان.

حزبۆڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە بە ئیمان وپشت بەستن بەخۆ وپێبەندبوون بە ئیسلامی نابی محەممەدی وهەروەها پێبەند بوون بە ئارمانجەکانی حزبۆڵڵا ومەبەستەکانیان وکردەوەنیشان دان بە میکانێزمی ڕەسمی بۆ بۆ هەڵبژاردنی سکرتێری گشتیی، ئەنجومەنی حزبۆڵڵا ، بەم کۆدەنگیە گەیشتین کە شێخ نەعیم قاسم وەکوو سکرتێری گشتیی حزبۆڵلا وئاڵاهەڵگریی هەڵبژێرێت.