ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: دیداری بەسوودمان هەبوو لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i432842-ڕاوێژکاری_ئاسایشی_نیشتمانیی_عێراق_دیداری_بەسوودمان_هەبوو_لەگەڵ_کاربەدەستانی_ئێرانی
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە شیکردنەوەی دەسکەوتەکانی سەفەرەکەی بۆ ئێران، دیدارەکانی لە تارانی بە ئەرێنی و بەسوود وەسف کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 12, 2024 15:32 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: دیداری بەسوودمان هەبوو لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە شیکردنەوەی دەسکەوتەکانی سەفەرەکەی بۆ ئێران، دیدارەکانی لە تارانی بە ئەرێنی و بەسوود وەسف کرد.

"قاسم الاعرجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کە سەردانی تارانی کردبوو، پاش کۆتایی سەفەرەکەی وتی: سەفەری فەرمیمان بۆ تاران کۆتایی هات، لەم سەفەرەدا کۆبوونەوەی بەسوود بەڕێوەچوون.ئەعرەجی وتیشی: دیسان پێداگریمان کرد لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕ و بنەڕەتیی عێراق سەبارەت بە نەیارەتی کردنی دەکارهێنرانی خاک و ئاسمانی بۆ دەسدرێژیکرانە سەر وڵاتانی دراوسێ.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق وتیشی: لە دیدارەکانماندا لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی جەختیشمان کرد لە سەر پێویستیی پارێزرانی سنوورەکان، پێشگری بە قاچاخ و بەرەنگاربوونەوەی مافیای مادەی هۆشبەر.