هێرشی درۆنیی خۆڕاگریی عێراق بۆ سەر ٣ ئامانجی ستراتژیک لە فەلەستینی داگیرکراو
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i433034-هێرشی_درۆنیی_خۆڕاگریی_عێراق_بۆ_سەر_٣_ئامانجی_ستراتژیک_لە_فەلەستینی_داگیرکراو
خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق رایگەیاند بە درۆنی جەنگی سێ ئامانجی ستراتژیکی لە بەندەری «ام الرشراش» لە باشووری فەلەستینی داگیرکراوی پێکاوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 17, 2024 14:11 Asia/Tehran
  • هێرشی درۆنیی خۆڕاگریی عێراق بۆ سەر ٣ ئامانجی ستراتژیک لە فەلەستینی داگیرکراو

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق رایگەیاند بە درۆنی جەنگی سێ ئامانجی ستراتژیکی لە بەندەری «ام الرشراش» لە باشووری فەلەستینی داگیرکراوی پێکاوە.

گوردانەکانی  "اولیاء الدم" ی خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە خەباتکارانی ئەم گرووپە لە هەڵمەتێکی تایبەتدا بە چەن درۆن، ٣ ئامانجی ستراتژیکی لە  «ام الرشراش» لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو پێکاوە.

ڕۆژی ڕابردوویش خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا باسی دوو هێرشی درۆنیی خۆی کردووە بۆ سەر ئامانجگەلی ستراتژیک لە بەندەری ئەیلات و جەختیشی کردووە کە هەڵمەتە سەربازییەکانی دژ بە فەلەستینی داگیرکراو لە چوارچێوی داکۆکی و پشتیوانی لە خۆڕاگریی فەلەستین و لوبنان تووندتر و قورستر دەکات.