کانونی یه‌که‌م 03, 2024 18:41 Asia/Tehran
  • بەڕێکرانی هێزی تازەی عێراقی بۆ سنووری سوریا

حکومەتی عێراق سەرلەبەیانی دوێنێ هێزی تازەی هاوڕێ لەگەڵ چەن یەکەی زرێیی بەڕێ کرد بۆ سنووری سوریا.

حکومەتی عێراق سەرلەبەیانی دوێنێ هێزی تازەی هاوڕێ لەگەڵ چەن یەکەی زرێیی بەڕێ کرد بۆ سنووری سوریا و بەنیازە ئەم هێزانە لە نزیکی سنوورەکانی ئەبووکەمال تا ئۆردۆن و هەروەها لە ناوچەگەلێکی پارێزگای نەینەوا بە ناوەندێتیی موسڵ سەقامگیر بکات.

ژەنەراڵ محەممەد عەبدولوەهاب- فەرماندەری یەکەی سەرسنووریی عێراق

مصاحبه اقا: سنووری عێراق لەگەڵ سوریا بە تەواوەتی لە ژێر کۆنترۆڵی تۆکمە و تەواوی هێزی عێراقیدایە، جیا لەوەی کە دیوارێکی بە درێژایی ٣٠٠ کیلۆمەتریشمان لە هێڵی سنووریدا ڕۆناوە و دەیان درۆنی ناسکەری سوپایش لە ناوچە سنوورییەکاندا شەو و ڕۆژ خەریکی گەشتلێدانن.

ئێستا هێزی عێراقی هەوڵ دەدەن بە سەقامگیر بوون لەم سنوورانە پێش بە دزە کردنەوەی سەرلەنوێی تیرۆریستان بۆ نێو خاکی وڵاتەکەیان بگرن هەم بە هاوکاریی سوپای سوریا ڕێگا لە گەیشتنی یارمەتی بە تیرۆریستانیش بگرن. بۆ لێکدانەوەی زیاتری ئەم مەسەلەیە سەردانی سەرلەشکەر یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەری گشتیی هێزەکانی عێراقمان کرد تا باسی دوایین ڕووداوە ئاسایشییەکاانی سنووری نێوان عێراق و سوریامان بۆ بکات.

سەرلەشکەر یەحیا ڕەسوڵ - وتەبێژی فەرماندەری گشتیی هێزەکانی عێراق 

 مصاحبه آقا: جم و جۆڵەکانی ئەمدواییەی تیرۆریستان لە نێو سوریا مەترسییەکەی قورسە لە سەر عێراق ، ئێمە ئاسایشی سوریا بە ئاسایشی وڵاتی خۆمان دەزانین و ئەوەی لە دەستمان بێ دەیکەین بۆ هەواهەنگی لەگەڵ حکومەتی سوریا لە پێناو پاراستنی پاوەجێی سەروەریی ئەم وڵاتە.

 

شایانی باسە عێراق و سوریا ٦٨١ کیلۆمەتر سنووری هاوبەشیان هەیە. داعش ساڵی ٢٠١٤ لە سنووری سووریاوە دزەی کردە نێو خاکی عێراق و جیا لە موسڵ دەستی گرت بە سەر سێ یەکی خاکی ئەم وڵاتە. ئێستا هێزی عێراقی بۆ پێشگری بە دووپاتبوونەوەی ئەو ڕووداوانە هەنگاو و تەگبیری تووندتر و لێبڕاوانەتریان بۆ سنوورەکانیان لەبەرچاو گرتووە. 

سەرپەیڤ