کاردانەوەی عێراق بە شارۆچکەسازی زایۆنیەکان لە جۆلانی داگیرکراو
وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا پەرەی شارۆچکە سازی لە بەرازیەکانی جۆلانی داگیرکراوی شەرمەزارکردوپیداگرت کەجۆلان بەشی جیانەکراوەی خاکی سووریایە
وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق لەم بەیاننامەیەدا بڕیاری ڕژێمی زایۆنی بۆ پەرەی شارۆچکە سازی لە جۆلانی داگیرکراوی سووریای شەرمەزارکرد وبە بنپێکەری ئاشکرای یاساوڕێسای نێودەوڵەتی وبڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان زانی. وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق لەم بەیاننامەیەدا لەسەر هەڵوێستی بنەماییانەی ئەم وڵاتە لەبەرگری کردن لە مافی سووریای لە وەرگرتنەوەی خاک وسەروەری هەموو سەرزەوینەکانی پیداگرت.
ئەم وەزاڕەتخانەیە هەروەهالەدرێژەی بەیاننامەکەدا جەختی کرد کە جۆلان بەشی جیانەکراوەی خاکی سووریایە وهەرجۆرە کاروکردەیەک بۆ گۆڕانی دۆخی ئەوێ بەتاڵ ونایاساییە. بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو تێکچوونی ڕێککەوتنی "جیاکرانەوەی" سووریا وڕژێمی زایۆنی لە ساڵی ١٩٧٤ لەناوچەی جۆلانی ڕاگەیاند.