کانونی دوھەم 25, 2025 18:05 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆککۆماری عێراق  لەسەر پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە

سەرۆک کۆماری عێراق جەختی کرد لەسەر لە پاراستنی پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ ئێران و وڵاتانی ناوچەکە . عەبدوللەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە وتووێژێکدا لە پەراوێزی دانیشتنی داڤۆس وتی: ئێران وڵاتێکی گرنگ و دراوسێیەکی گەورەیە بۆ عێراق .

عێراقییەکان و ئێرانییەکان چەندین سەدە  لە پاڵ یەکتردا ژیاون. لە ڕوانگەی عێراقەوە ناکرێت ئێران لەبەرچاو نەگیردرێت  و لە ڕوانگەی ئێرانیشەوە ناکرێ عێراق  لە بەچاو نەگیردرێت . پەیوەندیی ئێمە لەگەڵ ئێران پەیوەندییەکی دۆستانەیە سەرۆک کوماری عێراق  لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا  ڕایگەیاند، بەداخەوە  ئێستاش شایەتی دەستێوەردانی سەربازی تورکیاین لە هەرێمی کوردستانی عێراق. ئێمە داوامان لە حکومەتی تورکیا کردووە ئەم دەستێوەردانانە بوەستێنێت. ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قۆناغێکی زۆر جددی ناسەقامگیری تێپەڕاندووە و ئێمەش شا یەتی تێکهەڵچوونەکان لە شوێنە جیاجیاکاندا بووین . لە سەرووی  ئەم کێشانەدا پرسی غەززە هەیە  هیوادارین ئاگربەست لە غەززە خاڵی دەستپێکی چارەسەری ڕاستەقینەی پرسی فەلەستین بێت.

سەرپەیڤ