نیسان 22, 2025 17:02 Asia/Tehran
  • ڕاکان جبووری بە کەفالەت ئازاد کرا

پارێزگاری پێشووی بەوەکالەتی کەرکووک، لە پاش دەستگیر کرانی ئەمڕۆ بە کەفالەت ئازاد کرا.

میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردەوە، ڕاکان جبووری، پارێزگاری پێشووی کەرکووک، کە حەوت ساڵ پۆستەکەی بە وەکالەت بەڕێوە دەبرد، پاش دەستگیرکرانی، ئەمڕۆ بە کەفالەت ئازاد کرا.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە دوێنێ بەپێی مادەی ۳۴۰ی یاسای سزادانی عێراقی لەلایەن دادگای ڕەسافەی بەغداوە، بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ ڕاکان جبووری  دەرچوو.

زانیارییەکان باسیان لەوەش کردووە کە ڕاکان جبووری لە سەر دوو دۆسیە دەستبەسەر کرابوو،خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و زیانگەیاندن بەسامانی گشتی و دۆسیەی دوەمیش هاوکاری کردنی تورکیایە.

سەرپەیڤ