ئایەتووڵڵا سیستانی دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێرانی شەرمەزار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i439653-ئایەتووڵڵا_سیستانی_دەسدرێژیی_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_ئێرانی_شەرمەزار_کرد
نووسینگەی ئایەتووڵڵاهولعوزما سیستانی دوابەدوای پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران لە بەیاننامەیەکدا ئەم دەسدرێژییە ئاشکرایەی شەرمەزار کرد.
(last modified 2025-06-13T12:44:18+00:00 )
حوزه‌یران 13, 2025 11:02 Asia/Tehran
  • ئایەتووڵڵا سیستانی دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێرانی شەرمەزار کرد

نووسینگەی ئایەتووڵڵاهولعوزما سیستانی دوابەدوای پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران لە بەیاننامەیەکدا ئەم دەسدرێژییە ئاشکرایەی شەرمەزار کرد.

لە بەیاننامەکەی نووسینگەی ئایەتووڵڵا سیستانیدا هاتووە: ئەو جەنایەتەی ڕژێمی زایۆنی واتە شەهیدکردنی ژمارێک لە زانستوەران، فەرماندەرانی سەربازی و خەڵکی مەدەنی ئێرانی لەوان ژن و منداڵ، و پەلاماردانی ڕێکخراو و ناوەندە زانستییەکانی ئێران، دیسان مەترسیی ئەم ڕژێمە و دەسدرێژییەکانی بۆ هەموان دەرخست.

نووسینگەی ئایەتووڵڵا سیستانی لەگەڵ بە ئاوات خواستنی ڕەحمەتی کردگار بۆ شەهیدانی مەزن، سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکانیان و شیفای خێرا بۆ بریندارانیش، ئەم جەنایەتەی بە تووندی شەرمەزار کرد و داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد کە ئەم ڕژێمە دەسدرێژکارە و پشتیوانەکانی بخاتە بن گوشارەوە بۆ ئەوەی کۆتایی بێت بەم چەشنە دەسدرێژکارییانە.