گەڕانەوەی بنەماڵە عێراقییەکان لە کەمپی ئەلهۆلەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i440507-گەڕانەوەی_بنەماڵە_عێراقییەکان_لە_کەمپی_ئەلهۆلەوە
٢٣٣ بنەماڵی عێراقی کە ژماریان ٨١٢ کەسە لە ئۆردوگای ئەلهۆلەوە گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان عێراق
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
ته‌مووز 31, 2025 10:54 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی بنەماڵە عێراقییەکان لە کەمپی ئەلهۆلەوە

٢٣٣ بنەماڵی عێراقی کە ژماریان ٨١٢ کەسە لە ئۆردوگای ئەلهۆلەوە گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان عێراق

 

بە پێی راپۆرتی میدیاکان لە چوارچێوی هاوکاریی نێوان کوردی سوریا، وەزارەتی کۆچبەری و پەنابەرانی عێراق و پەرلەمانی عێراق، ٢٣٣ بنەماڵەی عێراقی کە هەژماریان دەگاتە ٨١٢ کەس، ئۆردوگای ئەلهۆلیان بەجێهێشتووە و گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان.لە ئۆردوگای ئەلهۆلدا ١٣ هەزار عێراقی، ١٥ هەزار سوریایی و ٦ هەزار و ٣٨٥ ئەندامی بنەماڵەی داعشی لە وڵاتانی جیهانەوە ڕاگیردراون. سەرباری ئەوەی کوردی سوریا کە کۆنترۆڵی کەمپی ئەلهۆلیان لەدەستدایە بە جاران داوایان لە وڵاتانی ئەورووپایی کردووە کە شاروومەندانیان لە کەمپی ئەلهۆل بگەڕێننەوە بۆ وڵاتی خۆیان، ئەم داخوازە لە لایەن وڵاتانی ڕۆژاوایی و ئەمریکاوە جێبەجێ نەکراوە.