وەزیری دەرەوەی عێراق: کردنە ئامانجی ژێرخانەکان و قەیرانی قاتوقڕی لەباکووری غەزه ، مەترسیدارە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i441779-وەزیری_دەرەوەی_عێراق_کردنە_ئامانجی_ژێرخانەکان_و_قەیرانی_قاتوقڕی_لەباکووری_غەزه_مەترسیدارە
فواد حسێن لەپەراوێزی دانیشتنی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک لەگەڵ فیلیپ لازارینی سەرۆکی ئانڕۆوا دیداری کرد.
(last modified 2025-09-22T11:04:13+00:00 )
ئه‌یلوول 22, 2025 13:32 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی عێراق: کردنە ئامانجی ژێرخانەکان و قەیرانی قاتوقڕی لەباکووری غەزه ، مەترسیدارە

فواد حسێن لەپەراوێزی دانیشتنی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک لەگەڵ فیلیپ لازارینی سەرۆکی ئانڕۆوا دیداری کرد.

وەزیری دەرەوەی عێراق لەچاوپێکەوتنی سەرۆکی ئاژانسی فریاگوزاری و کاردۆزینەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان(ئانڕۆوا) ئاماژەی دایه ڕەوشی کارەساتباری غەزه و گوتی کردنە ئامانجی ژێرخانەکان و قەیرانی قاتوقڕی لەباکووری غەزه ، مەترسیدارە.

فواد حسێن جارێکی دیکه لەسەر پاڵپشتیکردنی گەلی فەلەستین و داکۆکی دارایی لە ئانڕۆوا لە ڕێی هاندانی وڵاتانی یارمەتیدەر ، تەئکیدی کردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ، لازارینی لەو چاوپێکەوتنەدا ، ڕاپۆڕتێکی لەسەر کێشەوگیروگرفتەکانی ئانڕۆوا لەوانە ئاستەنگەکانی بەردەم چالاکییەکانی ئاژانس و لەمپەرنانەوەی ڕژێمی زایۆنیی لەسەر ڕێی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ خەڵکی غەزە کە بۆتە هۆی بێبەشی سەدان هەزار کەس لە دەرمان ، خۆراک و خزمەتگوزاریی ، خستە ڕوو.