عێراق پێوەندییەکی بتەوی لەگەڵ ئێران هەیە
سەرۆک کۆماری عێراق وتی: "عێراق پێوەندییەکی بتەو و بەهێزی لەگەڵ ئێران هەیە."
عەبدوللەتیف ڕەشید وتی: "بەغدا دیسان سوور و پێداگرە لەسەر پێبەندبوونی خۆی بە دامەزراندنی پێوەندی و هاوڕێیەتی و هاوبەشییەکی بتەو، هەروەها دۆستایەتیی بەهێز ودراوسێیەتییەکی باش لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران."
لەتیف ڕەشید هەروەها بە پێداگری لەسەر هەڵوێستە بنەمایی و نەگۆڕەکانی عێراق بەرامبەر بە مەسەلەی فەلەستین وتیشی: "عێراق داکۆکی دەکات لە مافی ڕەوای گەلی فەلەستین و لەسەروویانەوە مافی دیاریکردنی چارەنووسیان و هەروەها پێکهێنانی وڵاتێکی سەربەخۆ."
سەرۆک کۆماری عێراق بە ئاماژە بەوەی کە بنیامین نەتەنیاهۆ هەموو ڕۆژێ کردەوەگەلێک لە ئاستی جەنایەتی جەنگی ئەنجام دەدات و جیهانیش ئەمە بە باشی دەزانێت، پێیداگرت: "ئەو جەنەتانەی دژ بە گەلی فەلەستین دەکرێ پەڵەیەکی ڕیسواییە بە نێوچاوانی مرۆڤایەتییەوە."
لەتیف ڕەشید وتی: "پەیامی ئێمە ڕوون و ئاشکرایە، ڕاوەستاندنی پەلامارەکان بۆ سەر غەززە و گەلی فەلەستین هەنگاوی یەکەم و پێویستە بەرەو هەر پرۆسەیەکی سیاسیی بەبڕشتانە و جددی."