سەرۆک کۆماری عێراق: حەشدی شەعبی بەشێک لە هێزی ئاسایشی وڵاتە
لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق، بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە حەشدی شەعبی عێراق بەشێکە لە هێزی ئاسایشی ئەم وڵاتە، وتیشی کە عێراق ئیتر پێویستی بە مانەوەی هێزی ئەمریکایی نییە.
لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی فرانس٢٤ بە ئاماژە بە هەماهەنگی و هاوکاری نێوان سوپای عێراق، هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە لە بەربەرەکانێکردنی تیرۆریستاندا، ڕاشیگەیاند کە هێزە سەربازییەکانی عێراق گەیشتوونەتە قۆناغی بەرگریی تۆکمە لە خاکی وڵات و ئیتر پێویست بە مانەوەی هێزی ئەمریکایی لە عێراقدا نییە.سەرۆک کۆماری عێراق بانگەشەگەلی سەبارەت بەوەی کە بێتوو هێزی ئەمریکایی عێراق بەجێ بهێڵن، تیرۆریستانی داعش دیسانەوە پەلاماری خاکی عێراق دەدەن بە نادروست زانی و وتی: داعش ئیتر توانای گەڕانەوەی نییە لەبەر ئەوەی کە شکستی قورسی خواردووە و هەڵبەتە هەموو سنوورەکانی ئێمە ئێستا لەژێر کۆنترۆڵ و چاودێریدان و هەموو جموجۆڵێکی هەر گروپێکی تیرۆریستی لە ناوچەکەمان لە ژێر چاودێریدایە.