جم و جۆڵی جێی گومانی داعش لەنزیک سنورەکانی سووریاو عێراق
تشرینی یهکهم 15, 2025 21:40 Asia/Tehran
نوێنەری پەرلەمانی عێراق وشداریی دا لەمەڕ جم و جۆڵی جێی گومانی دەس و پێوەندییەکانی داعش لەنزیک سنوورە هاوبەشەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ سووریادا.
"وەعد ئەلقدو" پەرلەمانتاری عێراقی وشداریی دا؛ مەترسیی گرووپە ترۆریستییەکانی جێگیر لە سووریا کە لەبارودۆخی ئاڵۆزکاوی ئەو وڵاتە کەڵکی ناڕەوا وەردەگرن، روو لە تەشەناکردنە.
وتیشی: سووریا بووەتە شوێنێک بۆ هەڕەشەی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بەتایبەت لە ناوچە سنووریەکان. ئەلقدو هەروەها وتی: درێژەی ناهێمنی لە سووریا بەتایبەت لە ناوچە باکوریەکانی ئەو وڵاتە دەبێتەهۆ هەتا بارودۆخ بۆ بوژاندنەوەو گەڕانەوەی گرووپە ترۆریستییەکان خۆش بکرێ؛ ئەو دۆخە ڕاستەوخۆ هەڕەشە لە ئاسایشی عێراق دەکا.