تشرینی یه‌که‌م 19, 2025 19:14 Asia/Tehran
  • تەگبیری ئەمنیی بەغدا بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق

کۆمیتەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە تەگبیری پێویستی گرتووەتە بەر لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاسایش و شەفافییەت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتەدا.

لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندووە کە هەڵمەتەکانی هێزە ئەمنییەکان تا ئێستا گیرانی ژمارەیەک کەس بە تاوانی دەستێدابوون لە سەرپێچییە هەڵبژاردەییەکان، لەوانە: کڕینی کارتی بایۆمەتری و دڕاندنی پۆستەر و وێنەی بەربژێرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە چەن ناوچەیەکی بە دواوە بووە.

ئەم کردەوانە بە سەرپێچیگەلێک هەژمار دەکرێن کە سزایان بۆ دیاری کراوە. شایەنی باسە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڕیارە ١١ی نۆڤەمبەر بەڕێوەبچێت.

سەرپەیڤ