گیرانی پێنج تۆمەتباری دۆسییەی تیرۆری بەربژێرێکی هەڵبژاردنەکان لە عێراق
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ پێنج تۆمەتباری کەیسی تیرۆری "سەفا مەشهەدانی" لە بەربژێرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەو وڵاتە، قۆڵبەست کراون.
لە بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا هاتووە: پێنج گۆمانلێکراوی تیرۆری سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا رۆژی سێ شەممە لە هەڵمەتێکدا لە بەغدا، قۆڵبەست کران. وەزارەتی ناوخۆی عێراق جەختی کرد، لێکۆڵینەوە دادەوانییەکان هەروا بەردەوامەو پاش تۆکمەکرانی قۆناخە یاساییەکان، وردەکاریی تۆکمەی دۆسییەکە بەئاگاداریی بیروڕای گشتیی ڕادەگەیێندرێ.
سەفا مەشهەدانی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای عێراق و لە بەربژێرانی "هاوپەیمانیی سەروەریی یان سیادە" لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی عێراق، بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی تارمییە لە باکوری شاری بەغدا، تیرۆر کرا. ئەوە، یەکەم تیرۆری پرۆسە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراقە کە بڕیارە یازدەی مانگی نۆڤمبەر بەڕێوە بچێ.