سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق بوو بە کومیسیاریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i443310-سەرۆک_کۆماری_پێشووتری_عێراق_بوو_بە_کومیسیاریای_باڵای_پەنابەرانی_ڕێکخراوی_نەتەوە_یەکگرتووەکان
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرهەم ساڵح سەرۆک کوماری پێشووتری عێراقی وەک کومیسیاریای باڵای کاروباری پەنابەران هەڵبژارد .
(last modified 2025-12-12T12:00:49+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 12, 2025 15:57 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق بوو بە کومیسیاریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرهەم ساڵح سەرۆک کوماری پێشووتری عێراقی وەک کومیسیاریای باڵای کاروباری پەنابەران هەڵبژارد .

محەمەد هەورامی، ڕاوێژکاری بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند،  ناوبراو دوای هەڵسەنگاندنی لیژنەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک کۆمیساری باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوەکە هەڵبژێردرا و لە  ژانوییەی  ٢٠٢٦ بە فەرمی دەست بە کار دەکات. ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە عێراق یەکێک لەو وڵاتانەیە کە ڕووبەڕووی قەیرانی پەنابەران بووەتەوە، وتی: بێ گومان ئامادەبوونی بەرهەم ساڵح ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە چارەسەرکردنی کێشەی ئاوارەکان و کۆچبەرانی عێراقی و هەرێمی کوردستانی عێراق. هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکانیش  لە بەیاننامەیەکدا ئەم هەواڵەی پشتڕاستکردەوە و لە بەڵگەنامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند کە بەرهەم ساڵح لە    دەسپێکی ساڵی ٢٠٢٦ چالاکییەکانی پێنج ساڵەی خۆی دەس پێی دەکات.