شاری مێژوویی سه‌یمه‌ره ده‌کرێته مۆزهخانە
شاری مێژوویی سه‌یمه‌ره یا "ماداکتۆ" یه‌کێک له پڕبایه‌خ ترین ئاسه‌واره مێژووییه‌کانی ڕۆژئاوای ئێران و پارێزگای ئیلامه که مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 13 یان 14 سه‌ده له‌وه‌و پێش.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس له‌م حه‌فتانه‌ی دواییدا هه‌ندێ لێدوانی به‌رپرسانی میراتی فه‌رهه‌نگی سه‌باره‌ت به مۆزهخانە کردنی شاری مێژوویی سه‌یمه‌ره بووه‌ته جێگای هیوا و دڵخۆشی.
عه‌بدولمالیک شه‌نبه‌زاده به‌رپرسی گشتیی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه ده‌ستییه‌کان و گه‌شتیاریی پارێزگای ئیلام وتی: به مۆزهکردنی شاری سه‌یمه‌ره به‌ستێنی پاراستنی زیاتری ئه‌م ئاسه‌واره مێژووییه ده‌ڕه‌خسێنێت و ڕێگاش بۆ ڕاکێشانی زیاتری گه‌شتیاران بۆ ئه‌م ناوچه‌یه خۆش ده‌کات.
شاری مێژوویی سه‌یمه‌ره (ماداکتۆ) هه‌ڵکه‌وتوو له داوێن "کهبیرکۆ"دایه و هه‌موو ساڵێک کۆمه‌ڵێک گه‌شتیاری زۆر بۆ خۆی ڕاده‌کێشێت.