کانونی یه‌که‌م 10, 2016 11:36 Asia/Tehran
  • خۆراکی ماسی
    خۆراکی ماسی

خورادنی ماسی مەترسییەكانی تووشبوون بە جۆرەها نەخۆشی كەم دەكاتەوە.

ماسی سالمۆن

ماسی و یارمەتیی دان بە مێشک
کاریگەریی خۆراک لەسەر کردەوەی هەموو ئەندامانی لەش لەوان مێشک سەلماوە، توێژەران لە لێکۆڵینەوەکاندا بەمە گەییشتوون کە ماسی و رۆنی ماسی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر توانایی و سەرکەوتنی مێشک و بیر هەیە.

یارمەتیی دان بە مێشک

 

ئەو کەسانەی بە رادەیەکی زۆر ماسی دەخۆن کەمتر مەترسیی تووش بوون بە گرژیی دەمارەکانیان لەسەرە. چەوریی ئۆمێگا 3ی نێو ماسی هەو کردنی مێشک کەم دەکاتەوە و دەیپارێزێ؛ لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە بۆ گەشەی شیاوی مێشکی منداڵان.

خۆراکی ماسی

 

زەیتی ماسی بۆ کەمکردنەوەی شەکرە

زەیتی ماسی بۆ کەمکردنەوەی شەکرە

 

زه‌یتی ماسی  نه‌خۆشی شه‌كره‌ و دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه‌، نه‌خۆشی شه‌كره‌ دووه‌مین نه‌خۆشی مه‌ترسیداره‌ كه‌ زیاتر له‌ 317 ملیۆن كه‌س له‌ جیهاندا توشی بوو.

زەیتی ماسی بۆ کەمکردنەوەی شەکرە

 

هه‌روه‌ها توێژەران ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه‌ ئۆمیگا 3  بە ئیش کردن له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆڕمونێك له‌ خوێندا كه ‌ناسراوه‌یە  به‌ هۆرمۆن ئه‌دیپۆنیكتین Adiponectin   كه‌ رۆڵێكی گرنگ له‌  كه‌مكردنه‌وه‌ی توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ و دڵ ده‌بینێت، ئیش له‌سه‌ر رێكخستنی ئاستی گلۆكۆز و چه‌وری خوێن ده‌كات هه‌روه‌ها  هه‌وكردن كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

خۆراکی ماسی

 

 

 

سەرپەیڤ