نەیمار هاوینی داهاتوو دەچێتە ڕیزی مانچێستەر یونایتد
"نەیمار ئەمساڵ لە یانەی بارسلۆنا دەمینێتەوە" ئەوە هەواڵێکە لە لایەن رۆژنامەی بەریتانی دەیلی ستار بڵاو بۆتەوە سەبارەت بە نەیمار دا سیلڤا ئەستێرەی بەرازیلی یانەی بارسێلۆنای ئەسپانیا.
ڕۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانیا دەنووسێت، نەیمار و خۆزێ مۆیرینیۆ ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلزی پێکەوە ڕێککەوتوون لەسەر مانەوەی نەیمار لە بارسێلۆنا و دواتریش لە هاوینی داهاتوو بچێتە ڕیزی مانچێستەر یونایتد.
ئەو ڕۆژنامەیە هەروەها دەنووسێت بەو هۆیەوە کە مەنچێستەر پارەی زۆری خەرج کردووە بۆیە توانایی دانەوەی پارەی هەڵوەشاندنەوەی مەرجی سزایی نەیماری نییە بۆ وەی تیمەکەی جێ بێلێت وئەوە پارەیەیش بریتییە لە ٢٢٢ملوێن یۆرۆ هەر بۆیە تاهاوینی داهاتوو چاوەڕوانی دەکات تا گرێبەستی نەیمار کۆتایی بێت .
هەواڵی دەیلی ستار، هەموو دەنگۆکان لە بارەی ڕێککەوتنیی نێوان نەیمار ویانەی پاریس سەن ژێرمەنی فەرەنسا وە درۆ دەخاتەوە.