حەجج؛ کۆبوونەوەی مەزنی ئیسلامیە
حەجج؛ هێمای یەکێتی، یەکپارچەیی و خۆشەویستیی ئومەتی ئیسلامە. وەرزی حەج ، تژی لە رەحمەت و بەرەكەت ، گەیشت و بۆجارێكی دیكە ئەو بەختەوەرانەی خستە بەر فەیزی ئیلاهی كە شەرەفی ئامادەبوون لەو ژوانگە نوورانیەیان دەست كەوتووە. لە حەججدا ژن و پیاوی موسوڵمان ، بە دڵ و زمان ، لەببەیك دەڵێن بە بانگەوازی خوای گەورە بەرەو چاكسازی و رزگاری .
حەجج و بەجێ هێنانی عیبادەتەکانی ئەو کۆبوونەوە مەزنە ئیسلامییە جیهانییە، دەبێ بە مەبەستی بەجێهێنانی فەرمانی خوداوەندی گەورە. لە حەججدا هەموو دەرفەتی ئەوەیان دەست دەكەوێ كە پڕۆڤەی برایەتی و یەكڕەنگی و پارێزكاری بكەن. حەجج ئوردوگای پەروەردە و بارهێنانە ، پێشانگەی یەكێتی و مەزنایەتی و چەندڕەنگیی ئوممەتی ئیسلامە، مەیدانی بەرەنگار بوونەوەی شەیتان و تاغووتە.
خوای زانا و بەتوانا حەججی كردووە بە شوێنێك كە باوەڕداران بەرژەوەندیی خۆیانی تیادا دەبیننەوە. ئەوكاتەی كە ئێمە چاوی ژیریی و پەندوەرگرتن بكەینەوە، ئەم بەڵێنە ئاسمانییە، هەموو سەرلەبەری ژیانی تاكی و كۆمەڵایەتیمان دەگرێتەوە. ئەم ڕێ وڕەسمەیەكە هەم دڵەكان بەیادی خوا بەیەكەوە گرێ ئەدا و خەڵوەتی دڵی مرۆڤ بە نووری تەقوا و ئیمان ڕوون دەكاتەوە، هەم تاكیش لە شوورەی خۆی دەخاتە دەر و لەنێو كۆمەڵی ئومەتی ئیسلامی دا دەیتوێنێتەوە، هەم جل و بەرگی پارێزكاری دەكاتە بەری كە پارێزەری گیانی ئەوە لە نووكەڕمبی ژاراویی گوناە،هەم گیانی شاڵاو بردن بۆسەر شەیتان و تاغووتەكان لەو دا زیندوو دەكاتەوە.
لە حەججە كە حاجی ، هەم نموونەیەك لە گەورەیی ئومەتی ئیسلامی بە چاوی خۆی دەبینێ و لە بارستا و تواناییەكەی دەگا و هەم بۆ دواڕۆژ هیوادار دەبێ، هەم بۆ ڕۆڵ نواندن تیای دا هەست بە ئامادەیی دەكات، هەمیش ئەگەر یارمەتیی ئیلاهی بەنەسیب بێ بەیعەتێكی دووبارە دەكاتەوە لەگەڵ پێغەمبەری مەزن و پەیمانێكی قایم لەگەڵ ئیسلامی خۆشەویست دەبەستێ و بۆ چاكسازیی خۆی و بووژانەوەی ئومەت و بەرزكردنەوەی وشەی ئیسلام ورەیەكی پتەو لە خۆی دا بە دی دێنێ.
حەجج کۆنگرەی جیهانیی ئیسلامییەو دایکی هەموو عیبادەتەکانە کە موسوڵمانان هەموویان لە مەککەی پیرۆز ولە شوێنێکی دیاریی کراو، بە عیبادەتێکی یەك شێوە، لە چەند رۆژی دیاری کراو و لە مانگێكی دیاری کراو دا کۆ دەبنەوە.
حەجج دایکی هەموو عیبادەتەکانە چونکو هەموو بەندایەتییەکانی تێدایە لەوان ئەنجامدانی نوێژ، تەواف، قوربانی کردن و بەشداری لە رۆژی عەرەفەیە کە گەوەرترین رۆژە لە رۆژەکانی ساڵدا و هەروەها رێگایەکە بۆ نزیک بوونەوە لە خوداوەنی سوبحان.