دەسپێبوونی بیست و سێیەمین پێشانگای ڕۆژنامە و هەواڵدەرییەکان لەتاران
تشرینی یهکهم 28, 2017 09:28 Asia/Tehran
بیست و سێهەمین پێشانگای ڕۆژنامەو هەواڵدەرییەکان ئەمڕۆ شەممە بەئامادەبوونی ئیسحاق جەهانگیری یاریدەری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران لە موسەلای ئیمام خومەینی(ڕە) ی تاران بەفەرمیی دەسپێکرا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، دروشمی بیست و سێهەمین پێشانگاری ڕۆژنامەو هەواڵدەرییەکان، "میدیای ئازاد، یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی، پێشکەوتنی نیشتمانی"یە.
لە پێشانگای بیست و سێهەمی ڕۆژنامەو هەواڵدەرییەکان، نوێنەرانی٩٤٠میدیا لە چوارچێوەی٦٠٠ژووردا بەشدارن.
لە بەشی نێودەوڵەتیی بیست و سێهەمین پێشانگای ڕۆژنامەو هەواڵدەرییەکان، رۆژنامەوانانی چوار کیشوەری جیهان هاتوونەتە ئەو پێشانگایەو لە دانیشتنە پسپۆرییەکان کە پرسە سەرەکییەکەی"هاریکاریی میدیایی"یە، بەشدار دەبن.
بیست و سێهەمین پێشانگای ڕۆژنامەو هەواڵدەرییەکان هەتا سێیەمی نۆڤمبەری٢٠١٧ بەردەوامە.
سەرپەیڤ