سەردانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بکەن - بەشی 1
سنـە : شاری سنە کە دووهەم گەورە شاری کوردنشینە لە ئێران‌دا و کەلتوورێکی ڕەسەن و جیاوازی هەیە و کاریگەری تایبەتی خۆی هەبووە لە سەر فەرهەنگ و کەلتووری کوردەواری و تەنانەت ئێرانیش، خاوەن گەلێک شوێن و شوێنەواری جوان و دێرینە و ئەم شوێنانە نەک هەر مێژووی شار و گەلێک دەگێڕنەوە و سەرەنجی گەشتیاران بۆ لای خۆیان ڕادەکێشن، پشتیوان و بناغەی فەرهەنگ و کەلتووری گەلن. عیمارەتی خەسراوا مێژوویەکی گرینگی هەیە و کاریگەری زۆری هەبووە لە سەر چارەنووسی شاری سنە و دانیشتووانەکەی.

ئامانوڵا خانی والی، وەکوو حاکمی شاری سنە، لە ساڵی 1786 ی هەتاوی دەستی کردووە بە دروست کردنی ئەم عیمارەتە و لە بەر خۆشەویستی خەسرەو خانی کوڕی، ناوی ئەم بینایە دەنێتە خەسراوا.
خەسراوا لە ڕووی تەلارسازی و نژیارڤانییەوە، تایبەبەتمەندی و گرینگی خۆی هەیە، خەسراوا تەنیا یەک بینای تێدا نیە و کۆمەڵێک بینا و تەلاری لە پەنای یەکە.
بۆکان شارێکی بەناوبانگ و گەورەی کوردستانه کە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران ھەڵکەوتووە و ھەروەھا گەورەترین شاری ناوچەی موکریانە.

بۆکان بە شاری مامۆستا حەسەن زیرەک ، شاری سەردار عەزیزخان موکری، شاری ھەژار و مەڵبەندی ھونەر و بووکی کوردستان بەناوبانگە.
لە بۆکان زیاتر لە ٥٠ شوێنەواری گرینگی مێژوویی ترکەمێژووی زوربەیان دەگەڕێتەوە سەردەمانی هه‌زارەی یەکەمی پێش زاین، بە ڵام گرینگ‌ترین شوێنەوارێکی مێژووی کە شوێنەوارناسان ئاماژه‌ی پێدەکەن و وەک پێتەختی ماناکان ناساندوویانە قەڵایچی یە کە لە ٨ کیلۆمەتری باکووری خۆرھەڵاتی بۆکانەوە.
مـەھـابـاد:
مەھاباد یەکێکە لە شارە گەورەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و لە باشووری گۆلی ورمێ ھەڵکەوتووە. لە ڕابردوودا، شاری مەھاباد «ساوجبلاغ» یان «ساوجبلاغی موکری» ناو نرابوو کە وشەیەکی تورکییە بە مانای «کانیاوی سارد». لە سەردمەی ڕەزاشادا ئەم ناوە گێڕدرایەوە بۆ ناوە مێژوویییەکەی خۆی مەھاباد، کە ناوێکە پێوەندی بە مێژووی مادەکان لەم شوێنەدا ھەیە.

مەھاباد شارێکە پڕ لە ئاسەواری مێژوویی زۆر کۆن؛ ھی سەردەمی پێش ئیسلام و پاش ئیسلام. لەوانە: لەوەحەی خڕەھەنجیران ، قەڵاتی مەنگوڕ ، شاری کەڤناریی ئیندرقاش ، فەقرەقا ، ڕاکاد ، مزگەوتی سوور و....

پیـــرانشـــــار:
شارستانی پیرانشار به رووبه‌ری 2402 کیلۆمیتری چوارگۆشه که‌وتۆته نێوان به‌شێک له زنجیره‌کێوه‌کانی زاگرۆس.

زۆربه‌ی گونده‌کانی پیرانشار سروشتێکی بێ وێنه و جوانیان هه‌یه و بوونه‌ته سه‌یرانگه. یه‌کێک له‌وان، وڵاتی به‌رده سێحراوی و جۆراوجۆره‌کانی خورینجه که له قه‌راغ ئه‌و گونده، ته‌پۆڵکه‌گه‌لێکی داپۆشراو به گابه‌رد هه‌یه که به شێوازێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌سه‌ریه‌ک دانراون.
جگه له‌وانه قه‌راخ چۆمه‌کانی زێ و بادیناوێ و لاوێن، لێڕه‌واره‌کان، گه‌ڵی حاجی برایم و دۆڵه‌نێ و ئاوخوارده له گرینگ‌ترین سه‌یرانگه‌کانی سروشتی پیرانشارن.
خــــۆی:
شارستانی خۆی یه‌کێک له شارستانه‌کانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوایه که ئه‌م شاره له سێ به‌شی ناوه‌ندی، سهفائییه (زۆرئاباد)، ئیۆئۆغلی و قوتوور پێک هاتووه.

له شوێنه‌واره میژووییه‌کانی ئه‌م شاره ده‌توانین ئاماژه بکه‌ینه ده‌روازه‌ی تهختهسهنگی، بورجی شه‌مسی ته‌بریزی، پردی خاتوون، ده‌روازه‌ی گه‌لێ، مزگه‌وتی موته‌لیب خانی دۆمبولی، عه‌ماره‌تی حکومه‌تی، تاریکه بازاڕ، ماڵی که‌بیری، حه‌مامی محه‌ممه‌د به‌گی دۆنبۆلی، که‌نیسه‌ی سۆرپ سرکیس یان مهلههزان، پردی قوتوور و قه‌ڵه‌ی به‌ستام.