ئادار 31, 2018 12:54 Asia/Tehran
  • بەشێك لە دەسكار و دیارییەكانی ئێران

جگە لە شوێنەوارە مێژووییەكان و بینا كەوناراییە جۆراوجۆرەكان كە لە هەموو سووچێكی ئێرانی ئازیزدا بەرچاو دەكەون، گەلێك جوانی دیكەش دەبینرێن كە هێمایێكی زەقن لە تێكەڵاویی عەشق و هونەر. كەسانێكی زۆر لە هەر شار و گوندێكدا خەریكی هەوڵدانن هەتا داهێنانێكی تازە بێننەئاراوە و هونەر لەم هەرێمەدا زیندوو ڕاگرن.

هەندێك لەم هونەرانە ئەوەندە زەق و بەرچاون كە ناكرێت ئاوڕیان لێ نەدەینەوە، دەبێ ڕاوەستیت و چاو ببڕی لە نەخش و نیگارەكەیان. لە درێژەی ئەم دەقەدا ئاماژە دەدەینە هەندێك لە دەسكار و سەوغاتی و دیارییەكانی بڕێك لە پارێزگاكانی ئێران.

پارێزگای كرماشان:
زۆربەمان شیرینییە بەتام و بۆن خۆشەكانی كرماشانمان دیتووە. كرماشان هەندێك شیرینیی خۆماڵی هەیە كە بەناوبانگترینیان نان برنجی، كاك و خورماییە كە وەكوو دیاری و سەوغاتی ئەو شارەش دەناسرێت.

کاکی کرماشانی

ڕۆنی كرماشانی
ئەم ڕۆنە هەمان ڕۆنی خۆماڵیە كە لە كەرە بەرهەم دێت.

ڕۆنی كرماشانی

كڵاشی كرماشان
زۆرێك لە قەدیمییەكان هەروا كڵاش لە بەر پتەوی و كێشی سووكی و هتد لە هەموو پێڵاوێك بە باشتر دەزانن.

كڵاشی كرماشان

قاڵی چنین
قاڵی چنین یەكێك لە هونەرە گرینگەكانی ئێرانە كە لە شارە جۆراوجۆرەكانی ئەم وڵاتە بە نەخشەی تایبەتی ئەو شارە دەچنرێ. لە كرماشاندا ژنانی قاڵیچن لە گوند و لادێیەكان و لە هەر لایێك قاڵی جوان بە گەڵاڵە و نەخشەی سەرەنج ڕاكێش دەچنن.

قاڵی چنین

گڵیم و بەڕە و جاجم چنین
گڵیم و بەڕە چنین یەكێكی دیكەیە لە هونەر و دەسكارەكانی ئەم ناوچەیە كە لە كارگەكانی نێو ماڵەكاندا بەرهەم دێن.

گڵیم و بەڕە و جاجم چنین

 

پارێزگای ئیسفەهان:

گــــــەز

كە باسی سەوغات و دیاریی ئیسفەهان دێتە گۆڕێ هەمووان دەكەونە بیری گەزە بەتام و شیرینەكانی ئەوێ. بەرهەم هێنانی گەز لە ئیسفەهاندا دەگەڕێتەوە بۆ نزیك بە 450 ساڵ لەمەو بەر و لە سەردەمی سەفەوییەكان.بۆ بەرهەمهێنانی لە شیلەی دارێك بەناوی ئەنگەبین یان گەزئەنگەبین كەڵك وەر دەگرن.

گــــــەز

پووڵەكی
ئەم شیرینییە بە شێوەی پاژی بچووك و خڕ و ناسك بەرهەم دێت و لە بەر ڕواڵەتەكەی كە لە پووڵەك دەچێ، ناوی پووڵەكییان لەسەر ناوە.

پووڵەكی

خاتەم كاری
ئەم هونەرە یەكێك لە هونەرە كۆن و ڕەسەنەكانی ئێرانە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ لانیكەم 5000 ساڵ لەمەو پێش.

خاتەم كاری

قوماشی قەڵەمكار
ئەم هونەرە بریتییە لە چاپ و نەخش لێدان لەسەر كۆتاڵ كە بە چیت سازیش بەناوبانگە.

قوماشی قەڵەمكار

 

پارێزگای هورمۆزگان:

خورمای بەندەری عەباس

كوالیتی و تامی خورماكانی باشووری ئێران لە جیهاندا بەناوبانگە. لە بەندەری عەباسدا خورماگەلێك بە تام و كوالیتیی زۆر باش بەرهەم دێت، ئەم كوالیتییەش بە هۆی كەشوهەوای گەرم و ویشكی ناوچەكەیە.

خورمای بەندەری عەباس

ماسی و مەیگوو
بەندەر عەباس شارێكە لە پەراوێزی كەنداوی فارس و زەریای عومان كە یەكێك لە سەرچاوە دەوڵەمەندەكانی ماسی و مەیگوو و گیانلەبەرانی دەریاییە.
هەر بەم هۆیەوە زۆربەی خەڵكی خۆجێی سەرقاڵی ڕاوەماسین.

مەیگوو

پیشەسازیی دەریایی
ئەگەر لە كەنارەكاندا پیاسە بكەن گەلێك سەدەف و گوێچكەماسیی جۆراوجۆر دەبینن كە بە هۆی هەڵاتن و نزم بوونی ئاستی ئاو لەوێ كۆبوونەتەوە. خەڵكی ناوچەكە ئەم دیارییانەی كەنداوی فارس كۆ دەكەنەوە و باشترین پەیكەرە، تابڵۆ یان ڕازێونەریان لێ ساز دەكەن.

پیشەسازیی دەریایی

مێوەی بەندەر عەباس
لە بەندەری عەباس هەموو جۆرە مێوەیێك لە چەشنی نارنگی، گریپ فرووت و لیمۆ ترش و پرتەقاڵ بەرهەم دێت.

مێوەی بەندەر عەباس

 

پارێزگای شیراز:

پاڵوودە یان فالوودەی شیرازی
فالوودە چەشنێك دێسێری فێنك و بەتامە كە بە شێوەیێكی تایبەت ئامادە دەكرێت.
شەربەتێك كە لە شەكر و ئاو و گوڵاو ئامادە دەكرێت هەروەها هەندێك ئابلیمۆی شیرازیشی تێدەكەن كە تامەكەی دووهێندە خۆشتر دەكات.

پاڵوودە یان فالوودەی شیرازی

مەسقەتیی شیرازی
یەكێك لە بەناوبانگترین شیرینییەكانی شیرازە كە هەر گەشتیارێك تامە خۆشەكەی تاقی دەكاتەوە و لە ڕاستیدا چەشنێك حەڵوایە كە لە نشاستەی فستەق سازی دەكەن.

مەسقەتیی شیرازی

گیراوەكانی شیراز
شیراز لەبەر كەشوهەوای تایبەتی، باخ و باخات و ڕەزی زۆری تێدا هەڵكەوتووە كە هەر ئەمە بووەتە هۆی نێوبانگی شیراز لە بواری بەرهەمهێنانی گیراوەی گیایی.
ئارەقی بەهارنارنج، بیدمشك، گوڵاو و هتد لە گیراوە بەناوبانگەكانی شیرازن كە تایبەتمەندیی دەرمانیشیان هەیە.

گیراوەكانی شیراز

خاتەم كاری
یەكێك لە دەسكار و هونەرە جوانەكانی ئێران خاتەم كارییە كە بە لەپاڵ یەك دانانی پاژە چێوییەكان بە ڕەنگی جیاواز ساز دەكرێ.

خاتەم كاری

 

پارێزگای هەمەدان:

ئەنگۆشت پیچ
لە تێكەڵاوی سپێنەی هێلكە، گوڵاو، شەكر و ئاو بەرهەمێكی زۆر خۆش و بەتام ساز دەكرێت كە مێژوویێكی سەد تا سەد و سی ساڵەی هەیە.

ئەنگۆشت پیچ

نانی كۆماج
لە سەردانتان بۆ هەمەدان چێشتنی تامی كۆماج لە قیسپ مەدەن چوونكە ئەم نانەیەكێك لە شیرینییە بەناوبانگەكانی ئەم شارەیە.

نانی كۆماج

دۆشاوی ترێ
دۆشاوی ترێ بە هۆی بوونی ڕادەیێكی هەرە زۆری ڤیتامین ئەی و بی، لایەنگری زۆری هەیە

دۆشاوی ترێ

 

پارێزگای كرمان:

زیرە
زیرە لە پزیشكی نەریتی و ئاشپەزیی ئێرانی جێ و شوێنێكی تایبەتی هەیە و لە بەر تایبەتمەندیی گەرم و وزەبەخشی و یارمەتیدانی بە هەرس كردنی خۆراك زۆر سەرەنجی پێ دەدرێ.

زیرە

قاووت
قاووت تێكەڵێكی بێ وێنە و  و مێژووییە لە چەند گیا كە لە چەشنی پوودرێكی شیرینی قاوەیی لە بازاڕدا دەس دەكەوێ. خەڵكی نێو كووچە و بازاڕ بە قۆوەتووشی دەناسن.

قاووت یان قۆوەتوو

فستەق
كە دەچنە نێو بازاڕی كرمان فستەقی بە كوالیتی كرمان سەرەنجتان بەرەو لای خۆی ڕادەكێشێ، ئەگەرچی ڕەفسەنجان بە فستەقەكانیەوە بەناوبانگە بەڵام سیرجان، زەرەند و ڕاوەر لە بازاڕی فستەق دوا نەكەوتوون و بەرهەمی چاك دەنێرنە بازاڕەوە.

فستەق

سەرپەیڤ