ڕۆژی جیهانی کتێب
ئهپریلی ههموو ساڵێك به رۆژی جیهانی كتێب ناسراوه و ئهم رۆژهش لهلایهن رێكخراوی یونسكۆی سهر به نهتهوه یهكگرتووهكان دیاریی كراوه و ههموو ساڵێك لهو رۆژهدا له سهرانسهری دنیا چالاكی جۆراوجۆر بۆ دنهدان و هاندانی خهڵك بهرهو خوێندنهوهی كتێب ئهنجام دهدرێت.
هەڵبژاردنی ئەم ڕۆژە هۆکارە تایبەتەکەی ئەوەیە کە سێ کەسی بەناوبانگی ئەدەبیات واتە (ولیام شکسپیر، ماگوێل دی سێرڤانتس، ئینکا گارسێلاسۆ دێلا ڤیگا) لەهەمان ڕۆژدا و لەساڵی ١٦١٦ کۆچی دواییان کردووە. هەروەها هۆكاری دیاریی كردنی ئهو رۆژه لهلایهن یونسكۆ بۆ ئهوهیە تا هانی خهڵكی بدات زیاتر كتێب بكڕن و بیخوێننهوه تا زیاتر هۆشیار ببن و زیاتر بزانن.
ئامانجی یونسکۆ لە دیاریکردنی ئەم ڕۆژە تایبەتەدا بۆ نووسەران و کتێبەکانیان مایەی دڵخۆشی بوو، بەتایبەت بۆ پاراستنی ماف و کۆپی نەکردنی بەرهەمەکانیان.
لەمڕۆژەدا لە زۆربەی شوێنە جیاوازەکانی جیهان کتێب لە نێوان خوێنەر و نوسەرەکاندا بە دیاری دەبەخشرێت و پیرۆزبایی لەیەکتر دەکەن، هەروەها لە هەندێک شوێن لەم ڕۆژەدا کاتێک کتێبێک دەفرۆشرێت گوڵێک دەخرێتە نیوان کتێبەکەوە وەک دیارییەک بۆ کڕیارەکە.
ساڵانە لە زۆرێک لە وڵاتانی دونیا ڕۆژێک تەرخانکراوە بەناوی ڕۆژی جیهانی کتێب کە ڕێکخراوی یۆنسکۆی جیهانی ڕێکیخستووە بۆ زیاتر لە 100 وڵاتی دنیا. ئەم ڕۆژە ڕۆژێکی خێرخوازییەو لەهەمانکاتیشدا ڕۆژی کۆپی ڕایتیشە، واتە مافی لەبەرگرتنەوەی گشت کارە ئەدەبی و هونەرییەکان.
لەم ڕۆژەدا بۆنەیەکی پیرۆزو یادێکی بەرزە بۆ سەرجەم نووسەران و وێنەکێشەکان بەگشتی، چونکە بە پێنوس و فڵچەی ئەمان ئەم چیرۆکانە دەگەنە بەر دیدەی خوێنەرو دەکرێنە کتێب. ڕێکخراوی یۆنسکۆ وەک هاوکارێک یان پاڵنەرێک بۆ هاندانی خوێندنەوەی زیاتری مناڵ و گەورەکانیش تاکو زیاتر بخوێننەوەو کتێب بکڕن، واتە ئامانج لەم ڕۆژەدا ڕۆشنبیرکردنی مناڵە چاوگەشەکان و ڕێزگرتنی نوسەرو وێنەکێشەکانن.
بۆ زیاتر خوێندنەوەی کتێب ئەم ڕۆژەیان داناوە وەک سیستەمی پەروەردەی خوێندنی بەریتانیا، لەم ڕۆژەدا داوا لە گشت خوێندکاران دەکرێت کە پۆشاکی یەکێ لە کارەکتەرەکان یاخود پاڵەوانەکانی ناو کتێبێک یان چیرۆکێک بپۆشێ و لە خوێندنگەشدا کەمێ لە چیرۆکەکەیان بۆ بگێڕێتەوە تاکو هەمووان ئاشنابن بەچیرۆکێکی ترو گەر هەمان چیرۆکی هاوڕێکەیی بەدڵ بوو ئەوا کتێب کڕین بەردەوام دەبێت!